یاریزانێكی بارسێلۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ده‌كات

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا

ئانسۆ فاتی هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی یانەکەی ناڕازییە و هەڕەشەی جیابوونەوە لە یانەکەیان دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنیا زانیاری دەستکەوتووە، خۆرخێ مێندیز بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە، کارگێری بلاوگرانای ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر ئەو یاریزانە بەم شێوەیە دەرفەتی کەم یاریکردنی پێبدرێت و بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر نەکرێت، ئەوکات هاوینی داهاتوو بیر لە جیابوونەوە دەکات.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە جیابوونەوەی فاتی لە بارسێلۆنا وا ئاسان نییە، چونکە ئەو یاریزانە بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێکردووەتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی یەک ملیار یۆرۆیە.

ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، سه‌ره‌تا له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی سێڤییا پێگه‌یشت، دواتر له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵی روویكرده‌ بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له‌ كۆی 74 یاری، 22 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه‌.