وادهی بهڕێوهچوونی جامی سووپهری ئیسپانیا دیاریكرا
جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک به بهشداریی چوار یانهی ریزبهندی پێشهوهی لالیگا لە شاری ریازی سعوودیه دەکرێت.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ سعوودیه گەیشتنە رێکەوتن بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک جامی سوپەری وڵاتەکەیان لە شاری ریازی ئەم وڵاتە بە بەشداری چوار یانەکەی وڵاتەکەیان بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە جامی سوپەری وڵاتەکەیان ئەمساڵیش بە بەشداری چوار یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ریال بێتیس و ڤالێنسیا لە رۆژی 11 تاوەکو 15ـی مانگی یەکی ساڵی 2023 دەکرێت، یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی لە رۆژی 11ـی مانگ دەکرێن و یاریی کۆتاییش لە رۆژی پازدەی مانگ دەکرێت.
جامی سوپەری ئیسپانیا سێیەم ساڵە بە بەشداری چوار یانە دەکرێت، رۆژی یازدەی مانگی سەرتای ساڵی داهاتوو لە قۆناغی پێشکۆتایی ریال بێتیس و بارسێلۆنا و ریال مەدرید و ڤالێنسیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، براوەی هەردوو یاریی لە یاریی كۆتایی جامەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.