خاليد شوانى: له‌ماوه‌ی مانگێكدا لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 پێكده‌هێندرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه به كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوابه‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی سوودانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی حكومه‌تی عێراق له ماوه‌ی مانگێكدا لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 پێكده‌هێندرێت و بوودجه‌یه‌كی شایسته‌شی بۆ دابینده‌كرێت.
خالید شوانی له میانی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و ئه‌و هه‌نگاوه كرده‌وه بۆ رێگریكردن له ته‌عریبكردن و ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێندرێت بۆ به‌دواداچوون له كاره‌كانی ئه‌و پارێزگارانه‌ی به وه‌كاله‌ت تاوه‌كو ئێستا له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش سه‌رپشككراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له ئه‌گه‌ری ساغبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
وه‌زیری دادی عێراق روونیكره‌وه، پێشتر له‌باره‌ی ئه‌و خاڵه‌وه رێككه‌وتنی سیاسیی كراوه و بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگای كه‌ركووكیش جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵه‌ی به گرنگ وه‌سفكرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خالید شوانی باسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی پارێزگای كه‌ركووك كرد، كه به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌كرێت به گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، سه‌رجه‌م كه‌سكوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سوودمه‌ند ده‌بن له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌زگای شه‌هیدی عێراقی.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووكیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌ند فه‌وجێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن له رۆڵه‌كانی ئه‌و شاره پێكده‌هێندرێت بۆ له ئه‌ستۆگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه‌یان و چاره‌سه‌ركردنی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به به‌شێك له كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌شێك له وه‌زیره‌كانی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.