سەرۆک بارزانی پشتگیری خۆی بۆ محەممەد شیاع سوودانی دەردەبڕێت
K24 - هەولێر:
پاش ئەوەی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی عێراقی وەرگرت، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد.
دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی:
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی عێراق کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به به‌شێك له كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌شێك له وه‌زیره‌كانی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.