نێچیرڤان بارزانی بۆ سوودانی: ئاماده‌ی گفتوگۆین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی دووپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی ئاڕاسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه، "بە بۆنەی پەسەندکردنی کارنامە و متمانەبەخشین بە کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه‌وه، بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە گرنگە لە هەموو عێراقییه‌کان دەکەین. پیرۆزبایی تایبەتیمان بۆ سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سوودانی و ئەندامانی کابینەکه‌ی لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هه‌موویان لە ئەرکه‌که‌یاندا".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواستووه، ئەم هەنگاوە سەرەتای کۆتاییی مەینەتییەکانی خەڵکی عێراق و ده‌سپێکێکی نوێ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشه و قەیرانەکان، گەشەی ئابووری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، سەقامگیری و ئاسایش، ڕاستەڕێبوونەوەی پڕۆسەی سیاسی، چارەسەری دەستورییانەی کێشەکانی هەولێر – به‌غدا و گەڕانەوەی متمانەی گەل بە دامەزراوەکان و ئاوەڕدانەوەی جددی حکوومەت لە داخوازییە رەواکانی هاووڵاتیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه، "بەم بۆنەیەوە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی کارنامە و هێنانەدی بەڵێنەکانی حکوومەتی نوێ رادەگەیەنین. وەک هەمیشە ئامادەییی خۆمان بۆ چارەی هەموو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا دووپات دەکەینەوە".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه جۆراوجۆره‌كانی عێراق و تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای عێراق كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، "ئەرک و بەرپرسییاریه‌تیی هاوبەشی هەموو لایەکمانە، بەرژەوەندیی عێراقییه‌کان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لێمان دەخوازێ هەمووان لە ئاستی ئەو بەرپرسییارییه‌تییەدا بین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.