بانکی جیهانی هۆشداری لە قەیرانی دراوی هەندێک وڵات دەدات

بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ هه‌ولێر - ئەرشیف
بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ هه‌ولێر - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بانکی جیهان هۆشداری لە داکەوتنی بەهای دراوی زۆربەی وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان دەدات، کە بەرزبوونەوەی نرخەکانی خۆراک و سووتەمەنی قەیرانی وڵاتەکان قووڵتر دەکاتەوە.

بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا بە ناوی دیدگای بازاڕی کاڵا سەرەتاییەکان بڵاویکردووە، نرخی زۆربەی کاڵا سەرەکییەکان بە دۆلارە، بۆیە بەهۆی مەترسییەکان لە داکەوتنی ئابووری جیهان ئێستا نرخەکانیان دابەزیوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە تاوەکو مانگی رابردوو، نرخی نەوت بە نزیکەی 6 دۆلار دابەزیوە، کە بە دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام ئابووری وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە ئابوورییەکانیان بە نزیکەی %60 دابەزیوە،

روونیشی دەکاتەوە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، رێژەی هەڵاوسان لە کاڵا خۆراکییەکان لە ناوچەکانی باشووری ئاسیا بە نزیکەیی سەدا 20 دابەزیوە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی دیکەی وەک ئەمەریکای لاتین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخەکان بە نزیکەیی سەدا 15 بەرزبوونەتەوە.