هێڵی ئاسمانی تورکیا هه‌فتانه چوار گه‌شت بۆ كه‌ركووك ئه‌نجامده‌دات
K24 - هەولێر
هێڵی ئاسمانی تورکیا لە سه‌ره‌تای کانوونی یەکەمەوە هه‌فتانه چوار گه‌شت بۆ كه‌ركووك ئه‌نجامده‌دات.
بیلال ئەکشی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی تورکیا رایگەیاند، ئێستا هەفتانە 42 گەشت بۆ پێنج شوێن لە عێراق ئەنجام دەدەن.
گوتیشی: "لە دووی کانوونی دووەمەوە کەرکووک دەخەینە نێو تۆڕی گەشتەکانمانەوە بە چوار گەشت لە هەفتەیەکدا، بەمشێوەیە ژمارەی گەشتەکانمان بۆ عێراق زیاد دەکەین بۆ 46 گەشت لە هەمان ماوەدا".
رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی ناوخۆیی له شاری به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك ئه‌نجامدرا و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یه‌كه‌مین گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووكه‌وه بۆ وڵاتی سعوودیه ئه‌نجامدرا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده،ڵه‌تی كه‌ركووك دوور له چاوی میدیاكان و به‌بێ ئاماده‌بوونی هیچ به‌رپرسێكی كورد كرایه‌وه.