شه‌هید زێره‌ڤان ئەکرەم یەکەم شەهیدی پێشمەرگە لە شەڕی کۆبانێ
K24 - سۆران
یه‌كه‌م شه‌هیدی پێشمه‌رگه له‌كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان شه‌هید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م مزوری بوو، شه‌هید خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزانه و ئێستا خانه‌واده‌كه‌ی دانیشتووی قه‌زای ناوه‌ندی سۆرانن، كوردستان24 له ساڵیادی چوونی پیشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن له كۆبانێ سه‌ردانی ماڵی شه‌هید زێره‌ڤانی كردووه.
شه‌هید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م، یەکێک بوو لەو پێشمەرگانەی له باشووری كوردستانەوە بۆ به‌رگریكردن له كۆبانێ چووە رۆژئاوای كوردستان، هه‌رله‌وێش له‌پێناو خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی گیانی به‌ختكرد. كه‌و عه‌بدوڵڵا دایكی شه‌هید باسی هەواڵ و پەیوەندییەکانی ئەوکاتەی لەگەڵ کوڕەکەی دەکات کە لە کۆبانێ بووە و دەڵێت: "زێرەڤان گوتی وێنەی نوێمان لە کۆبانێوە ناردوون و لە میدیاکان بڵاودەکرێنەوە ئێوە بڵاویان مەکەنەوە، گردی مشتەنورمان رزگار کردووە. بە دیار تیڤییەوە دانیشتبووین کاتژمێر 7ی ئێوارە وێنەی زێرەڤان پیشاندرا و برایەکم هاتە ژورەوە، کچێکم بە برایەکمی گوت: سەیرکە وێنەی زێرەڤان پیشاندەدا، ئەویش گوتی زێرەڤان شەهید بووە".
نێچیروان ئه‌كره‌م، برای شه‌هید زێره‌ڤان، بە کوردستان24ی گوت: "راستە لە دەستدانی برا خەمێکی گەورەیە بۆ ئێمە و برێنێکە و سارێژ نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە زۆر پێی سەربەرزین، هەروەک جەنابی سەرۆک فەرمووی، شەهید بوونی زێرەڤان سەربەرزییەکی گەورەیە بۆ نەتەوەی کورد و هەمیش بۆ خانەوادەکەی، بەوەش سەبەرزین کە شەهید زێرەڤان لە پارچەیەکی دیکەی کوردستان لەسەر پارێزگاری لە نەتەوە و نیشتمان".
شه‌هید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م مزووری، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ (149)پێشمه‌رگه‌ی دیكه له قۆناغی سێیه‌می چوونی پیشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن له كۆبانێ به‌ره‌و رۆژئاوا بەڕێکران.
شه‌هید زێره‌ڤان له‌دایكبووی ساڵی 1991، قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی زمانی كوردی بوو له زانكۆی سۆران، له‌پێناو به‌رگریكردن له نیشتمان مۆڵه‌تی خوێندنی وه‌رگرتبوو به ئاواتی ئه‌وه‌ی دوای نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات، به‌ڵام له 20ی 1ی ساڵی 2015 له كۆبانێ شه‌هیدبوو.