وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: له‌گه‌ڵ ئیسرائیل خاڵی هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئیسرائیل له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه ئابووری، سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، گفتوگۆیانكرد.
بێنی غانتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی خڵووسی ئاكار و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، توركیا و ئیسرائیل دوو یاریزانی گرنگی ناوچه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش له بواره‌كانی مێژوویی و رۆشنبیری، كۆمانده‌كاته‌وه.
ده‌شڵێت: "په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی وزه، سه‌ربازی و ئاسایش، سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌پارێزێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتی: "بواری فراوان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به پرسه بازرگانی و پیشه‌سازی بده‌ین، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان هه‌میشه پارێزراوبێت".
له‌باره‌ی رۆڵی توركیا له ناوچه‌كه، غانتس روونیكرده‌وه، توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندام له ناتۆ، رۆڵێكی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێت.
دوای سه‌ردانی ئیسحاق هرتسوگ سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ توركیا له مانگی ئاداری رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیووه.، دوای ئه‌و سه‌ردانه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له مانگی ئایاری رابردوو سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دوێنێ پێنجشه‌ممه گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.