كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی بالیستی كورت مه‌ودا تاقیده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆریای باشوور و ژاپۆنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی، ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه بالیستییه كورت مه‌وداكانی كۆریای باكووریان كرد و رایانگه‌یاند، په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستی، هاوكاری ئاسایشی ئیقلیمی ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور، راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی به‌كۆتاهێنا، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی بالیستی كورت مه‌ودای له كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی تاقیكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكووری دراسێی نیشاندا، رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه، هاوكاری به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه ناوچه‌ییه‌كان ناكاته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بیونگ یانگ له‌كاتێكدایه، ترسی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له ئارادیه.