وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌ستبه‌كاربوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌ستبه‌كاربوو و جه‌ختیشی له به‌رده‌وامی پلانه ئه‌منییه‌كان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: ئه‌مڕۆ عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له شوێنی عوسمان ئه‌لغانمی ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پێشوازی ئه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری دابوون، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا باسی له پلانی داهاتووی كرد.
ئه‌لشه‌ممه‌ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، باشترین خزمه‌تگوزاری ئه‌منی پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی عێراقی ده‌كات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوێنێ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.