سینەم محەممەد: ئامانجی نزیکبوونەوەی حکومەتی سووریا و تورکیا لەناوبردنی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە

"کاردەکەین بۆ ئەوەی ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەناو لیستی سزاکانی ئەمەریکا دەربهێنین"
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتن رایگەیاند، ئامانجی نزیکبوونەوەی حکومەتی سووریا و تورکیا لەناوبردنی پڕۆژەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەرە.

سینەم محەممەد نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتن، بە کوردستان24ی گوت: "نزیکبوونەوەی هەردوولا لە بەرژەوەندی گەلانی سووریادا نییە".

راشیگەیاند، بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، کار لەسەر ئەوە دەکەن ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەناو لیستی سزاکانی ئەمەریکا دەربهێنن.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتن دەشڵێت: "کار دەکەین بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا وەبەرهێنان لە رۆژئاوای کوردستان بکەن".