بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو مه‌سرور بارزانی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پتر لە 12 ملیار دیناری دا
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 12 ملیار دینار، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییه‌كانی لافاو.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە شاری ھەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 900 ھەزار دینار دا، بە مەبەستی دروستکردنی 14 پۆند لە دەوروبەری ھەولێر بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
رۆژى 17ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمه‌ری 2021، بەهۆى بارانبارین و دروستبوونی لافاو له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر، زیانێكی زۆر به‌ر هاووڵاتیان كه‌وت.
به گوێره ئاماره‌كان، زیانی گیانی لافاوه‌كه‌ی پار ساڵی هه‌ولێر 12 كەس بوون، هه‌روه‌ها بووه هۆی زیانگەیاندن بە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ماڵ، 150 شوێنی بازرگانی، 900 ئۆتۆمبێلیش نغرۆبوون.