هاووڵاتییه‌ك له شارباژێڕ به‌هۆی ته‌قه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه له سێ هاووڵاتی دانیشتووی گوندی مه‌روێ سه‌ر به قه‌زای شارباژێر ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شاهۆ عوسمان، قایمقامی قه‌زای شارباژێڕ به كوردستان24ی راگه‌یاند، سێ هاووڵاتی گوندی مەروێ له سنووری قه‌زای شارباژێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه تەقەیان لێده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
زیاتر گوتی، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌یه‌ك له شاری بانه، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ مه‌رزێكی فه‌رمی له سنووری قه‌زای شارباژێر، داوای هاوكارییان له چه‌كدارانی سوپای پاسداران كردووه، به‌ڵام رێگه‌یانپێنه‌دراوه و ته‌قه‌یان لێكراوه.
قایمقامی قه‌زای شارباژێر ئاشكراشیكرد، ئه‌و هاووڵاتیه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (داستان ره‌سوول)ه و یه‌كێك له برینداره‌كانیش باوكییه‌تی به‌ناوی (ره‌سوول مه‌حموود)ه كه ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستییدایه، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ی دیكه كه برینداربووه ناوی (محه‌ممه‌د عه‌زیز)ه و ته‌ندروستی جێگیره.
گوندی مه‌روێ، کەوتووەتە ناحیەی سیوەیل له قەزای شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی، كه هاوسنووره له نێوان باشووری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.