نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەك ئاراستەی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

K24 - هەولێر:
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات لە عێراق، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران.
ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکرد، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادارە لەوەی لە کۆی 21 پۆستی وەزاریدا سێ ژن لە 27ـی تشرینی یەکەم پۆستیان پێدراوە.
دوجاریک لەبارەی حکومەتی نوێی عێراقەوە رایگەیاند، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی گەلی عێراق بۆ چاكسازی و لێپرسینەوە و داواهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات.
رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به ده‌ستبه‌كاربوونی (21) وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی و دوو پۆستی وه‌زاریش بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دواخرا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌شێك له وه‌زیره‌كانی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.