یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا پیرۆزبایی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی كابینه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كات و پشتیوانی خۆشی بۆ كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و وڵاته و په‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه، پابه‌ندبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به سیاسه‌تی ده‌روه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ته‌واوی دراوسێكانی وڵاته‌كه‌ی ئاسۆیه‌كی ئه‌رێنی بۆ ئاینده مسۆگه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ه‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌ی كاركردنن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و پشتگیری له كارنامه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی و ئاماده‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپاشی نیشاندا له میوانداریكردنی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یان له نزیكترین كاتدا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
له كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.