دۆناڵد تره‌مپ په‌یامێك له‌باره‌ی تویته‌ره‌وه ئاراسته‌ی ئیلۆن مه‌سك ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
دوای ته‌واوكردنی كاروباره‌كانی كڕینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌لایه‌ن ئیلۆن مه‌سكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، پیرۆزبایی ئاراسته ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاشكراكرد.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كه یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داخرابوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28/ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكۆتبه‌ری 2022) رایگه‌یاند، ئێستا تویته‌ر له ده‌ستێكی ژیردایه به‌ڵام هه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تروس" ده‌مێنێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ تویته‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سک، گرێبەستی کڕینەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری تەواو کرد و بەڕێوەبەرانی تۆڕەکەشی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
هه‌روه‌ها ئیلۆن مه‌سک لە تویتێکدا نووسیوەتی "باڵندەکە ئازاد دەبێت" هه‌روه‌ها خۆی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تویته‌ر ناساند، وەک ئاماژەیەك بۆ کڕینەوەی تەواوی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئیلۆن مه‌سک بەڕێوەبەرانی باڵای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری لە پۆستەکانیان دوورخسته‌وه، لەوانە باراج ئاجراوال، بەڕێوەبەری جێبەجێکار، نید سیگال، بەڕێوەبەری دارایی و فیجایا جادی، سەرۆکی کاروباری یاسایی و سیاسەتی تویتەر.
پێشتریش مه‌سك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، دوای كڕینه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رێگه‌ده‌دات به گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس، كه خۆی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات راگه‌یاند، "دڵخۆشم ئێستا تویته‌ر له ده‌ستێكی ژیردایه به‌ڵام من هه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروسم خۆشده‌وێت".
تره‌مپ، به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی تویته‌ری به "به‌شێت و توندڕه‌و" وه‌سفكردووه و نووسیویه‌تی رقیان له وڵاته‌كه‌مان بوو، بۆیه دڵخۆشم كه ئێستا تویته‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان ده‌رهێندراوه.
پێشتر ئیلۆن مەسک رایگەیاند بوو کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار کڕیوەتەوە، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه زانیاری هه‌ڵه‌یان پێداوه له‌باره‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ژماره دروست و فه‌یكه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ئیلۆن مه‌سكه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه، رۆڵیان هه‌بوو له داخستنی هه‌ژماری تایبه‌تی و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه.
ئامانجی كڕینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌لایه‌ن ئیلۆن مه‌سكه‌وه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه، گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌و تۆڕه‌یه بۆ زیاتر فه‌راهه‌مكردنی ئازادی ته‌واو بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌بێ جیاوازی.