گرووپە چەکدارەکان کێشە بۆ سوودانی دروست دەکەن
K24 - بەغدا
به‌هۆی داواكاریی وه‌رگرتنی پۆسته ئه‌منییه‌كان له كابینه‌كه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه باڵی چه‌كدارییان هه‌یه، كێشه ده‌كه‌وێته نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌و گروپانه.
داماڵینی چەکی دەستی گرووپە دەرچووەکان لە یاسا، یەکێکە لە بڕگە گرنگەکانی کارنامەی کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، به‌هۆی داواكاری هه‌ندێك گروپی چه‌كداری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌منی له كابینه‌كه‌ی سوودانی، ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای به‌شێك له هاووڵاتیان دروستبووه.
لەوبارەوە ئیبراهیم قوڕەیشی، چالاكوانی مەدەنی لە بەغدا بە کوردستان24ی گوت: "ئەگەر بەڕاستی گرووپە چەکدارەکان یان ئەو لایەنانەی کە خاوەنداریه‌تییان دەکەن و پۆستی ئەمنی وەرگرن، ئەی کێ چەک لە خۆیان وەرگرێتەوە، چونکە ئەمانە پۆستی وەزارەتە ئەمنییەکانیان هەبێت یان هەر پۆستێکی دیکەی ئەمنی ئەوە بە دڵنیاییەوە لە شەقامەکاندا خوێن دەڕژێت و شەڕ روودەدات و خەڵک دەڕفێنن، هاووڵاتیان تەنها بەرقەراربوونی ئاسایشیان دەوێت، بۆیە پێویستە سوودانی ئاگادار بێت پۆست بە ملیشیاکان نەدات، چونکە کێشەی سەرەکی عێراق ئەو چەکدارانەن کە لە یاسا دەرچوونە".
حەشدی شەعبی، حزبوڵڵا و گرووپە چه‌كداره‌کانی دیکە داوای پۆستەکانی ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری و چەندین پۆستی دیکەی ئه‌منی دەکەن، پارێزەرێکیش دەڵێت: سوودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە و ناتوانێت ئەو پۆستانە بەو گرووپانە نەدات.
ماجد حەسناوی، پارێزەرە و دانیشتووی بەغدایە، دەڵێت: "محەمەد شیاع سوودانی ئەگەر داوای لێبوردن بکات ئەوە کێشە بۆ عێراق دروست دەبێت، ئەگەر پۆستیش بەو میلشیایانە بدات پێچەوانەی کارنامەکەیەتی، ناشتوانێت پۆستی ئەمنییان پێنەدات، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی سوودانییان بۆ ئەو پۆستە دیاری کردووە، ئه‌وكات حکومەتەکەی بێبه‌رهه‌م و شکستخواردوو دەبێت لە بەرامبەر خراپی دۆخی ئەمنی لە داهاتوودا".