به ته‌مه‌نترین به‌ندكراو له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ئازادكرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بڵاویكرده‌وه، به ته‌مه‌نترین به‌ندكراو له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ئازادكرا.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان‌دا هاتووه، به‌ندكراوێكی پاكستانی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، ئه‌مڕۆ دوای ئازادكردنی له گرتووخانه‌ی دوورگه‌ی گوانتانامۆ، گه‌ڕایه‌وه پاكستان.
سه‌یفوڵڵا باراشای ته‌مه‌ن 74 ساڵ، نزیكه‌ی 17 ساڵ بوو له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیركرابوو، به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی هیچ تاوانێك، ئازادكرا‌و گه‌ڕایه‌وه پاكستان.
واشنتن له‌مباره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، باراشا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست ناكات و پێویسته ئازادبكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌موو جۆر ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باراشا بۆ پاكستان ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و زیندانه، له‌سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بوش، دوای (11) سێپتێمبه‌ر، كرایه‌وه، كه (800) كه‌سی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی و رێكخراوی قاعیده‌ی تێدا زیندانیكرابوو، له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما، ژماره‌ی زیندانییه‌كان كه‌مكرایه‌وه، به‌هۆی ناكۆكی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كۆنگرێس، نه‌توانرا، زیندانه‌كه دابخه‌ن.
له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆ بایدن، (38) زیندانی له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ماونه‌ته‌وه.