داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مریكا (CIA ) ڕای وایه، هێشتا زووه باس له پێشكه‌وتنی گه‌وره بكرێت، له‌به‌رامبه‌ر تواناكانی داعش و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و ڕێگری له بانگه‌شه و بڵاوكراوه‌كانیان بۆ هاندانی هێرشی تیرۆریستی.
ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكای گواستووه‌ته‌وه،كه ڕۆژی چوار شه‌ممه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گوتویه‌تی"" هێشتا زووه باسی به‌ره‌و پێشچوونی گه‌وره بكرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
"جۆن برینان" له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شی گوتووه"" زۆربه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه، له ڕێگه‌ی شانه‌كانی ئه‌نجامدانی چالاكی ده‌ره‌وه كه په‌یوه‌سته به ڕێكخراوی داعش له عێراق و سوریا ئاراسته و ڕێكده‌خرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی (CIA ) هه‌روه‌ها گوتویه‌تی، توشی سه‌رسوڕمان ده‌بم ئه‌گه‌ر داعش پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوخۆی ئه‌مریكا و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ده‌ره‌وه نه‌بێت.
پێشتریش ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه پێشبینی كردبوو كه داعش ده‌توانێت وه‌ك ئه‌وروپا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مریكاش.