ته‌ندروستی هه‌ولێر: شوێنی پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شوفێری گواسترایه‌وه‌

ته‌ندروستی هه‌ولێر
ته‌ندروستی هه‌ولێر

K24 – هەولێر:

ته‌ندروستی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شوفێری بۆ کاتی بەیانییان، گواستراوەتەوە نێو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر/ بەشی مۆڵەت.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه‌، بۆ مەبەستی ئاسانکاری و باشتر رایکردنی  مامەڵەی هاونیشتیمان لە لێژنەی پزیشکی بۆ مەبەستی پشکنینی پزیشکی چاو بۆ (مۆڵەتی شوفێری)، پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شوفێری لە کاتی بەیانیان گواستراوەتەوە نێو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر / بەشی مۆڵەت.

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە شەقامی 120 مەتری/ گه‌ڕه‌كی 32ـی پاركه‌.