ئاگادارییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یێنێت، نەخۆشخانەی ئیماڕات له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌خرێنه خزمه‌تی هاووڵاتییانه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، 1ـی تشرینی دووه‌می 2022، نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و لەدایکبوون ده‌خرێنه خزمه‌تی هاووڵاتییانه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمارات ده‌كه‌وێته ناو شارۆچکەی بحرکە سەر جووت ساید.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر:
ئاگاداریەک بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکاتەوە،،
کەوا نەخۆشخانەی (ئیماڕاتی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و لەدایکبوون ) دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان
لە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢/١١/١ خزمەتگوزارییەکان بەردەست دەبن و پێشوازی لە نەخۆشان دەکات،
بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆئافرەتان و لەدایکبوون،
ناونیشان: ناو شارۆچکەی بحرکە سەر جووت ساید.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر