داهاتی فرۆشی فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه 950 ملیۆن دینار بووه

K24 – هه‌ولێر:
داهاتی فرۆشی هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا گه‌یشته 950 ملیۆن دینار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان، ئەرسەلان عابید سەرۆکی تۆڕی رێكخراوەکانی هەڵەبجە، كه یه‌كێك بوون له رێكخه‌رانی ئه‌و فێستیڤاڵه، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا 250 هەزار گەشتیار سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه بۆ به‌شداریكردن له هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داهاتی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له رووی فرۆشه‌وه گه‌یشتووه‌ته 950 ملیۆن دینار.
رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه به به‌شداری نزیكه‌ی 500 جووتیار و فرۆشیار ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی سێ رۆژی خایه‌ند.
هه‌رچه‌نده به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه له چاو ساڵانی رابردوو كه‌میكردووه به‌هۆی وشكه‌ساڵی و وه‌رزی كه‌مبارانی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی گوته‌ی جووتیاران به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌مساڵیان له‌رووی جۆرییه‌وه باشبووه و رێژه‌یه‌كی باش له به‌رهه‌می هه‌ناریان له‌و فێستیڤاڵه‌دا ساغكردووه‌ته‌وه.