سوودانی: به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان باشترده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به‌دواداچوون بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت گرنگیدان به دابینكردنی باشترین جۆری مادده خۆراكییه‌كان له پێشه‌نگی كاره‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی ئه‌سیر داوود غرێری، وه‌زیری بازرگانی كرد‌و تاوتووێوی پلانی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كرد له‌باره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه و ئاسایشی خۆراك.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به دۆسییه‌ی خۆراك كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، باشتركردنی جۆری به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له پێشه‌نگی كاره‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سوودانی وه‌زیری بازرگانی راسپاردووه هه‌موو رێكاره پێویسته‌كانی تایبه‌ت به پسووله‌ی خۆراك بگرێته‌به‌ر له‌پێناو باشتركردنی جۆری ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتیكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت.
رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.