پێنج كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران دادگایی ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بڵاویكرده‌وه، 5 كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی تایبه‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، دادگایی كران، ره‌نگه سزاكه‌یان بگاته له‌سێداره‌دان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی میزان ئۆنڵاین، كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دانیشتنی یه‌كه‌می دادگاییكردنی پێنج هاووڵاتی ئێرانی، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر ئه‌بو ئه‌لقاسم سه‌ڵاواتی به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
له‌نێو تۆمه‌تباراندا محه‌ممه‌د قه‌بادلۆ، به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی ئێران تۆمه‌تباره، به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
تۆمه‌تبارێكی دیكه به‌ناوی سه‌عید شیرازی، به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی تاوان دادگایی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سامان سه‌یدی، محه‌ممه‌د به‌رغوونی و موحسین ره‌زا زاده، به تۆمه‌تی رێگه‌گرتن بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دزین و تاڵانكردن، كه سزاكه‌ی ده‌گاته ئاستی له سێداره‌دان، دادگایی كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هۆی په‌یوه‌ندی بوونیان به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه دادگایی ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌و هۆیه‌وه خۆپیشاندانی فراوان له 50 شار و شارۆچكه‌ی ئێرانی تا ئێستا به‌رده‌وامه.