نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی هاته ده‌نگ

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یێنێت، له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنه‌كه‌یان له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی و داوا ده‌كات مه‌ترسی نه‌خرێته سه‌ر هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ستیڤان دووجاریك، گوته‌بێژی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی بڕیاری مۆسكۆ بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی بهشدرایكردنهكهی له رێككه‌وتنامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ریكردووه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی.
گوته‌بێژی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین ئاسایشی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه".
له‌لای خۆیه‌وه، ڤۆلادیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌باره‌ی بڕیاری رووسیا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنه‌كه‌ی له رێككهوتناكهی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌ماوه‌ی رابردوودا هۆشداریمان دابوو، رووسیا كار بۆ راوه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، رووسیا به‌شداریكردنه‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ كه‌شتییه‌كانییان له دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه كرانهئامانهج كه به‌شێكبوون له تیمی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان، له رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلگرامه‌وه رایگه‌یاند، رووسیا ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی زنجیره هێرشه‌كانی ده‌ریای ره‌ش و باڵتیك، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، ئاگاداربكاته‌وه.
هه‌روه‌ها زاخارۆڤا گوتی: "ئه‌و هێرشانه به‌ریتانیای له پشته".
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.