18 هه‌زار بلیتی یاریی كلاسیكۆی كوردستان فرۆشراوه
له خولی نایابی عێراق دوای 8 ساڵ له كلاسیكۆی كوردستان یانه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، 24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی ئه‌م یارییه سه‌رجه‌م بلیته‌كانی هانده‌رانی یانه‌ی دهۆك فرۆشراون و ته‌نیا 2 هه‌زار بلیت بۆ هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ماوه.
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی عێراق، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 07:30ـی ئێواره، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی دهۆك، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه ئاست و ئه‌نجامی هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه به ته‌واوه‌تی جیاوازه، به‌وپێیه‌ی دهۆك له چوار یاریی 2 بردنه‌وه و 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه، هه‌ولێریش هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه و 3 شكست و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه.
ئالان حوسێن په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه له كۆی له كۆی 22 هه‌زار و 800 بلیتی یاریگه‌ی دهۆك، زیاتر له 18 هه‌زار بلیت فرۆشراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، سه‌رجه‌م بلیته‌كانی VIP و VVIPـی یاریگه‌ی دهۆك بۆ یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی كوردستان فرۆشراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نرخی بلیتی VVIP به 150 هه‌زار دیناره، له به‌رامبه‌ردا بلیتی VIP له نێوان 50 هه‌زار و 25 هه‌زار دیناری عێراقیه.
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه ته‌نیا 2 هه‌زار بلیت بۆ خێزانه‌كان ماوه، له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار بلیت بۆ هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر.
هه‌ولێر و دهۆك له مێژووی خۆیاندا 41 جار له خوله‌كانی تۆپی پێی عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 15 یاریی بردووه‌ته‌وه، دهۆكیش 14 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، 12 یارییش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هاتووه، هه‌ولێر 49 گۆڵی كردووه و 43 گۆڵی لێكراوه.
دوایینجار هه‌ولێر و دهۆك له خولی نایابی عێراق له رۆژی 14/2/2014 له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، یارییه‌كه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان كۆتایی هات.