نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له حكومه‌ت و گه‌لی كۆریای باشوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی رووداوه تراژیدییه‌كه‌ی سیئۆله‌وه، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و گه‌لی كۆریای باشوور كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی هاوخه‌می به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتی له ئاهه‌نگێك له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، " بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی گەل و حکومەتی کۆریای باشوور دەکەم به‌هۆی گیانلەدەستدانی دڵتەزێنی دەیان کەس لە میانی ئاهەنگەکانی هالۆوین لە سیئۆل. بیرکردنەوە و نزاكانم لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانی قوربانییەکانه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به هالۆوین له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له شوێنی ئاهه‌نگه‌كه دروستبوو، به‌هۆیه‌وه 146 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 150 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.