له‌تیف ره‌شید له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوای لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئه‌و رووداوه ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا هاتووه، "به گرنگییه‌وه له رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكه‌وه له گه‌ڕه‌كی بنوكی به‌غدای پایته‌خت كه قوربانی و زیانی لێكه‌وته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه بكه‌ن و لێپرسینه‌وه‌ش له كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكرێت.
ئه‌مشه‌و (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكه‌وه كه گازی تایبه‌ت به خواردنه‌وه گازییه‌كانی ده‌گواسته‌وه له گه‌ڕه‌كی بنوكی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 13ی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.