داوا له سوودانی ده‌كرێت پڕۆژەیاسای بودجه ئاماده‌بكات
K24 - هەولێر
ئەندا‌مێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كات، هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵ بنێت و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه.
رافد عه‌بدولقادر، ئەندام لە هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پێویسته هه‌نگاوی شۆڕشگێڕانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان بهاوێژێت و كێشه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی عێراق چاره بكات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیران به‌شێوه‌ی خێرا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و هێزه سیاسییه‌كانیش له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی وڵات‌دا هاوكاربن.
لەلایەکی دیکە و پەیوەست بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق عه‌باس مالیكی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هه‌ر شكشستێكی کابینەکەی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هەژمار دەکرێت.
جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، یەکدەنگین لەسەر سەرکەوتنی حکومەت، لەگەڵ سوودانی رێککەوتوون بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بەشێوەیەکی پیشەیی، چونکە شکست لەسەر چوارچێوە هەژمار دەکرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به به‌شێك له كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.