ئۆكرانیا بۆ ئه‌مه‌ریكا: به ئیسرائیل بڵێن هاوكاریمان بكات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی زه‌هێڵ بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل داوای له كۆشكی سپی كردووه فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی سه‌ربازیی كیێڤ بكات.
باڵیۆزی ئۆكرانیا له ئیسرائیل، یه‌فگینی كورنیچۆك، رایگه‌یاند، ئیسرائیلییه‌كان ته‌نیا گوێ له ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌گرن.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه زۆر پێویستمان هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیله.
یه‌فگینی كورنیچۆك، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوشانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی له قودس، تۆماس نیدس، به پێكه‌نینه‌وه وتی: ئه‌مه چه‌كی نهێنییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له باره‌ی هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا بگۆڕین.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه ئاشكرایكردووه، یه‌فگینی كورنیچۆك، داوای كردووه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، له پابه‌ندی ئیسرائیل به‌و سزایانه بكۆڵێته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر رووسیا.
ئاماژه‌ی داوه، ئیلیزابێس رۆزنبێرگ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رێگری له پاره‌داركردنی تیرۆر و تاوان، مانگی ئایار/ مایۆی رابردوو، له‌گه‌ڵ گه‌وره بازرگانه‌كانی ئیسرائیل كۆبووه‌ته‌وه و سیستمی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر رووسیا بۆ روون كردوونه‌ته‌وه.