دوای 30 ساڵ زیندانیكردن ده‌ركه‌وت بێ تاوانه‌

داواكاری گشتیی داوای كرد، له‌ سێداره‌ بدرێت
موریس هاستینگز 69 ساڵ
موریس هاستینگز 69 ساڵ

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵی "ABC News"ـی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هاووڵاتییه‌كیان له‌ زیندان ئازاد كردووه‌، كه‌ زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی زیندانی كراوه‌ و هیچ كام له‌ تاوانه‌كانیشی نه‌كردووه‌.

موریس هاستینگز، له‌ ساڵی 1988 به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا درا و داواكاری گشتیی داوای كرد، له‌ سێداره‌ بدرێت.

لایه‌نی سكاڵاكار هاستینگزی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، گوایه‌ هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر ژنێك و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر و فیشه‌كی ناوه‌ به‌ سه‌رییه‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلدا به‌جێهێشتووه‌.

ئه‌و پیاوه‌، هه‌میشه‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بێ تاوانه‌، له‌ ساڵی 2000دا داوای كردبوو، پشكنینی دی ئێن ئۆی بۆ بكرێت، به‌ڵام دادگا داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

له‌ ساڵی 2021 دادگا به‌ داواكارییه‌كه‌ی رازی بوو، پشكنینی دی ئێن ئۆی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت، كه‌سێكی دیكه‌ تاوانه‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2020دا له‌ زیندان مردووه‌.

ئێستا هاستینگز ته‌مه‌نی 69 ساڵه‌ و دوای به‌سه‌ربردنی 30 ساڵی ته‌مه‌نی له‌ زینداندا، ده‌یه‌وێت ئه‌و كاته‌ی له‌ ژیاندا ماویه‌تی به‌ خۆشی به‌سه‌ری به‌رێت و قه‌ره‌بووی چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی رۆژگاری بكاته‌وه‌.