وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: كشانه‌وه‌ی رووسیا له رێككه‌وتننامه‌ی دانه‌وێڵه قه‌یرانی خۆراك قووڵترده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به پێویستی زانی رووسیا سه‌رله‌نوێ چاو به بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریی له رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌دا بخشێنێته‌وه.
كاترین كۆڵۆنا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مۆسكۆ له‌رێگه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شدارییكردن له رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه، قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی خۆراكی گه‌یاندووه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیدارتر.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاویكرده‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه له ئۆكرانیاوه هه‌ڵده‌په‌سێرن و چیتر گره‌نتی ئاسایشی ئه‌و كه‌شتییه مه‌ده‌نییانه ناكه‌ن، كه به رێڕه‌وه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كرابوو، ئۆكرانیا، ئه‌و رێڕه‌وه مرۆییه‌ی كه له پێناو ده‌ربازكردنی دانه‌وێڵه‌دا درووستكراوه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ژێرخانی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگیی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، به‌كارهێناوه.
رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه، كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی خۆراك بوو، به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نقه‌ره له 22ی ته‌مووزدا له ئیستانبوڵ واژوو كرابوو.
AA