به‌هۆی رووخانی پردێك له هیندستان ده‌یان كوژراو و بێسه‌روشوێن هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پردێك له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شاری مۆمبای هیندستان رووخا، به‌هۆیه‌وه كوژراو، بریندار و بێسه‌روشوێن هه‌ن.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردێك له ناوچه‌ی گوجه‌راتی سه‌ر به شاری مۆمبای هیندستان، ئه‌مڕۆ رووخا، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی (زه نیوز)ـی هیندستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ر له رووخانی پرده‌كه، 400 كه‌س له‌سه‌ری وه‌ستابوون، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری (ماتشۆ).