كوردستان24 له‌یادی حه‌فته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا خه‌ڵات پێشكه‌ش به فانه‌كانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی حه‌فته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه، كوردستان24 حه‌فت خه‌ڵاتی (iPhone 14 Pro Max) بۆ فانه‌كانی له‌سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشكه‌شده‌كات.
سبه‌ی دووشه‌ممه (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ حه‌فته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان24، له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێكی ڤیدیۆیی له په‌یج و لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی كوردستان24 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پرسیارێك ئاڕاسته‌ی فانه‌كان ده‌كرێت و له‌رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره به كۆمێنت، ناوی به‌شداربووان ده‌چێته كێبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كان كه به‌شێوه‌ی تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی ناوی سه‌ركه‌وتووان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون له‌م پێشبڕكێیه:
- وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راست به كۆمێنت بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی به‌شداربووان ده‌كرێت
- فانی كوردستان24 بێت (لایك، فۆلۆ و سه‌بسكرایبی پلاتفۆرمه فه‌رمییه‌كانی كوردستان24ی كردبێت كه له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه)
پێشبڕكێیه‌كه له‌م پلاتفۆرمه فه‌رمییانه‌ی كوردستان24دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 له فه‌یسبووك: https://www.facebook.com/kurdistan24.official
په‌یجی كوردستان24 پله‌س له فه‌یسبووك: https://www.facebook.com/K24Plus.Official
په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 له ئینستاگرام: https://www.instagram.com/kurdistan24tv.official
په‌یجی كوردستان24 پله‌س له ئینستاگرام: https://www.instagram.com/k24_plus
چه‌ناڵی سه‌ره‌كی كوردستان24 له یوتیوب: https://www.youtube.com/user/kurdistan24tv
په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 له تیكتۆك: https://www.tiktok.com/@k24.tv
په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 له سناپچات: https://www.snapchat.com/add/kurdistan24tv