له به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی شاندی وه‌زاری پارتی گله‌یی له یه‌كێتی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان، له لایه‌كه‌وه سه‌رقاڵی دوا ئاماده‌كارییه‌كانییه‌تی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م، كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستپێبكات و له لایه‌كی دیكه‌وه په‌رۆشی روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانه له باره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسیی خستوویه‌تییه‌ڕوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شاندی وه‌زاری پارتی له باره‌ی ئه‌دای تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت سه‌رنجی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی بكات و له كۆنگره‌دا بڕیار له‌سه‌ر ستراتیژ و كاری حزبی و روانگه و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی په‌یوه‌ست به داهاتووی پارته‌كه بدرێت.
ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی بۆ كۆنگره، له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو، شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گله‌یی و گازانده‌ی خۆی له باره‌ی ئه‌دای ئه‌و حكومه‌ته‌ی خۆی به‌شێكه لێی لای ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی خستبووه‌ڕوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سێ پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمن و یه‌كێتی له سه‌رووی به‌ركه‌وته‌ی خۆیه‌وه پۆست و پێگه‌ی باڵای له كابینه‌كه‌دا هه‌یه.
كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئاوێته‌ی خواست و پێشنیاز و ئه‌جێندای هه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی و ئه‌و پێكهاتانه‌یه كه كابینه‌كه‌یان پێكهێناوه و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتیی له ئاستیی ره‌سمیدا و له كابینه‌ی حكومه‌تدا نه‌خراونه‌ته‌ڕوو، له كاتێكدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانییه و ژماره‌یه‌ك وه‌زیریان له كابینه‌كه‌دا هه‌یه.
هێنانه به‌رباسی ئه‌و گله‌ییانه دوای ئه‌وه دێت، دۆسییه‌ی تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف هێنراوه‌ته به‌رباس، كه رۆژی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تیرۆر كرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كێتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داواكراوه.
هاوكات، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، پێشوازی له بنه‌ماڵه‌ی هاوكار جاف كرد و رایگه‌یاند، تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، تا ئێستا له ئاستیی سیاسیی‌دا وه‌ڵامی دانپێدانانی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێری نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نیا له ئاستیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا، كه ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتییه وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی دۆسییه‌كان له دادگادا، پارتی ده‌ستیكردووه به هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی و خستنه‌ڕووی بۆچوونی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی نیگه‌رانیی و گله‌ییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوێنێ شاندێكی وه‌زاریی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له حزبی شیوعیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و ئه‌مڕۆش سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد.
سەرچاوەیه‌کی باڵا لە شاندی پارتی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، یەکێک لەو خاڵانەی کە شاندی وەزاری پارتی باسی کردووە ئەوەیە، گلەیی لە یەکێتی هەبووە، کە وەکو پێویست هاوکار نەبوونە بۆ رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و گەڕانەوەی هەموو داهاتەکان بۆ خەزینەی حکومەت. چەندین پێشنیارکراوە بۆ رێکخستنەوەی کاری هەموو دەروازە سنوورییەکان و رێگری لە کاری قاچاخ، بەڵام یەکێتی رازی نەبووە دەست بۆ دەروازە سنوورییەکانی سنووری سلێمانی ببردرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌شێكی به‌رچاوی داهاتی ناوخۆ و ده‌روازه سنوورییه‌كان، كه به زیان بۆ سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی سنووری سلێمانی شكاوه‌ته‌وه و وه‌ك پێویست نه‌توانراوه داهات كۆبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كانی سنووری سلێمانی خه‌رج بكرێت و وه‌ڵامی خواستی هاووڵاتییانی پێ بدرێته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی كێشه بۆ دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كان و ته‌واونه‌كردنی بوودجه بۆ دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه گوتیشی: "لەکۆبوونەوەکاندا باس لەوەکراوە، نیگەرانییەکانی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەدەگرێت کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تیرۆرکردنی ھاوکار جاف، ئاشکراکراوە، کەئەمەش قابیلی قبوڵ نییە لە پایتەختی ھەرێمی كوردستان، ئەم جۆرە کارانە ئەنجامبدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ لایەنێکی سیاسی تۆمەتبار نەکردووە، بەڵکو ته‌نیا داوای رادەستکردنی تۆمەتباران دەکات".
دوێنێ شەممە (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شاندی وەزاری پارتی جەختیان كردووه‌ته‌وه، ئەنجوومەنی وەزیران بەوپەڕی شەفافییه‌ت زیاتر لە (80) کۆبوونەوەی لەم کابینەیەدا ئەنجامداوە و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆدەنگی بووە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لەناو حکومەت و لەدەرەوەی حکومەتیشدا شەریک و خاوەن بڕیار بووە.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ روونكردنه‌وه‌ی رووداو و خستنه‌ڕووی پێشهاته‌كان، هاوكات شانده‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیكه، سوورن لەسەر چارەسەری ھەموو گرفتێك لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی وەزیران له‌سه‌ر بنه‌مای سەروەری یاسا، پێکەوەیی و تەبایی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە کە یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی وەزاری گۆڕان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "پارتی و یەکێتی بیروبۆچوونی خۆیان بۆ ئێمە روونکردووەتەوە، هیچ داواکارییەکیان لە بزووتنەوەی گۆڕان نەبووە، داواکاری گۆڕانیش لە هەردوولا ئەوەیە هەرێمی کوردستان بپارێزین، هەروەها هێزەکانمان لە رووی ئەمنی و سەربازیی، سەرچاوە داراییەکانمان بە نیشتمانی بکەین".
وتیشی: دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی واز لە بەرژەوەندی حزبی بهێنین.
ئاشکراشی کرد: "لە کۆبوونەوەکانی شاندی وەزاری پارتی و یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان باس لە تیرۆرکردنی هاوکار جاف کراوە".
هه‌ر له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاری پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه، خه‌لیل ئیبراهیم، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، "نابێت رێگه بدرێت درزی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دروست ببێت، چونكه بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه".
هه‌رچه‌نده بۆچوونه‌كانیان جیاوازن و یه‌كێتی لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت گله‌یی له كابینه‌ی حكومه‌ت كردووه، به‌ڵام پشتیوان سادق، سه‌رۆكی شانده وه‌زارییه‌كه‌ی پارتی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، دوێنێ شه‌ممه گوتی: "شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەردانیان بۆ لای حزبەکان گلەییان لە حکومەت کردبوو، ئێمەش هاتووین روونی بکەینەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە، کە لە ئەنجوومەنی وەزیران کێشەمان هەیە، بەپێچەوانەوە ئەنجوومەنی وەزیران تەبایە، یەکڕیزە و گفتوگۆش دەکرێت".
هەروەها گوتیشی: ئێمە وەک تیمی وەزاری پارتی و یەکێتی و گۆڕان هەر پێکەوەین و هەر پێکەوەش دەمێنینەوە، کێشەی گەورەمان نییە و ئەوەی هەشمانە دەکرێ بە تەواوی چارەسەر بکرێن، بەرژەوەندی باڵای کوردستان لەسەرمان فەڕز دەکات پێکەوە بین و پێکەوە کار بکەین.