كه‌ركووك.. بۆمبێكی چێندراو ته‌قییه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو له شاری كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چلكێندراو له گه‌ڕه‌كی (مو‌سه‌ڵڵا)ـی شاری كه‌ركووك، چوار كه‌س برینداربوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆمبه‌كه له نزیك گۆڕستانێك ته‌قیوه‌ته‌وه.
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، برینداره‌كان له 3 منداڵ و كارمه‌ندێكی پۆلیسێك پێكهاتوون و ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبی لكێندراو بووه.