ململانێكانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌رازیل توندتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ململانێكانی سه‌رۆكایه‌تی به‌رازیل توندتر ده‌بێت كه وابڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.
ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌رازیل له نێوان هه‌ریه‌كه له جایر بۆلسۆنارۆ و لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن زۆرترین جه‌نگی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رازیل، به‌هۆی ململانێی توندی هه‌ردوو كاندیده سه‌ره‌كییه‌كه‌وه، بووه‌ته یه‌كێك له پڕكێشه‌ترین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له مێژووی به‌ڕازیلدا.
له كاتێكدایه به‌رزایل به‌هۆی كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی، توندوتیژی سیاسی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری دووچاری ته‌نگژه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی ژینگه‌یی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی له‌ناوچوونی دارستانی ئه‌مازۆن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و وڵاته.
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌رزایلدا كه له (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌چوو، هیچ یه‌ك له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌وه‌ی دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی زیاتر رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی تێكچوونی سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ترسی زۆربه‌ی هاووڵاتیانی به‌رازیلییه له‌وه‌ی، له ئه‌گه‌ری دۆڕانی بۆلسۆنارۆ له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ره‌نگه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تبكاته‌وه و دۆخی ئه‌و وڵاته ناهه‌موارتربكات.
بۆلسۆنارۆ له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا رایگه‌یاندوو، "من چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م و به‌مه‌ش دۆخی به‌رازیل به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات. ئێمه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی به‌ڕازیل ده‌به‌ینه‌وه".
به هه‌مانشێوه لولا دا سیلڤا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "هه‌مووان ئه‌و به‌ڕازیله هه‌ڵده‌بژێرین كه ده‌مانه‌وێت. خه‌ڵك بڕیار ده‌ده‌ن كه چ جۆره ژیانێكیان ده‌وێت".
جایر بۆلسۆناڕۆ، كه سه‌رۆكی ئێستای به‌رازیله، ئه‌ندامی باڵای پارتی راستڕه‌وی لیبڕاڵه. له‌به‌رامبه‌ردا، لولا دا سیلڤا، كه له ساڵانی 2003-2010 سه‌رۆكی به‌رازیل بووه، ئه‌ندامی باڵای پارتی چه‌پڕه‌وی كرێكارانه.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌رازیلدا، نزیكه‌ی 150 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنكه‌شدا رێژه‌ی 20% ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان نه‌كرد.