کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە هەندێک کاتدا باران دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوە بارانی کەمی  پچرپچر لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەندێک جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.   

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم بە تایبەتی لە کاتەکانی بە یانیدا .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:.

هەولێر :  26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى

دهۆک:  25 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :  25 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  25 پلەى سیلیزى

سۆران :  21 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  28 پلەى سیلیزى