پێشمەرگە ھێرشێكی داعش تێك دەشكێنێ

40 چەكداری داعش كوژران

K24 – دھۆك

پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی چەكدارانی داعشی لە ناوچەی تل بەنات لە قەزای شنگال تێكشكاند.

فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە فەرماندەیی شنگال بە كوردستان24ی راگەیاند: "كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی تل بەناتی قەزای شنگال ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتنە دەست و ھێرشەكەیان تێكشاند".

گوتیشی: "ھێرشەكەی داعش لە رێگەی 40 چەكدارەوە ئەنجامدرابوو دوای شەڕێكی سەخت سەرجەم چەكدارەكان كوژران".

پەیامنێری كوردستان24 راشیگەیاند: "لە كاتی شەڕەكەدا فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بۆردوومانی داعشیان دەكرد و پشتیوانی پێشمەرگەیان دەكرد".