رۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانیا له باره‌ی مێسی بۆمبێكی ته‌قانده‌وه
داڤید ئۆرنیستن رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه كه به‌ره‌وپێشچوونی زۆر له رازیكردنی لیۆنێل مێسی رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خولی ئه‌مریكی بكات.
داڤید ئۆرنیستن پێشتر بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی بووه له كه‌ناڵی BBCـی به‌ریتانیا، ماوه‌ی 3 ساڵیشه په‌یوه‌ندی به ده‌زگای میدیایی كه‌ناڵی ئاتڵێتیكی به‌ریتانی كردووه و له دۆخی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ئه‌ورووپا نزیكه.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ئه‌م به‌یانییه بۆمبێكی به ناوهێنانی لیۆنێل مێسی ته‌قانده‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئینته‌ر مه‌یامی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لیۆنێل مێسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئۆفه‌ره‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو رازی بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی كه خاوه‌نه‌كه‌ی د‌یڤید بێكهامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئینگلیزییه متمانه‌ی زۆری به گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی هه‌یه و گه‌شیبنه ده‌توانن له وه‌رزی داهاتوو رێككه‌وتنێكی مێژوویی بكه‌ن.
داڤید ئۆرنیستن یه‌كێكه له دیارترین په‌یامنێره وه‌رزشییه‌كانی به‌ریتانیا و په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ د‌یڤید بێكهام هه‌یه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خه‌ونی بێكهام گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسییه و له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی نوێ بكات، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هێشتا مێسی هیچ قسه‌یه‌كی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی نه‌كردووه و هه‌موو شتێكی بۆ دوای مۆندیالی 2022 هه‌ڵگرتووه.
مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و به گرێبه‌ستێكی ئازاد و به به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له كۆی 17 یاری 12 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووه.