جێرارد پیکێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکرێت
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لویس ئێنریکێ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، لیستێکی یاریزانانی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2022 ئامادەکردووە، لیسته‌كه له 55 یاریزان پێکهاتووه و ناوی جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆناشی تێدایه، ئه‌مه‌ش پیكێ له‌و لیستە سەرەتاییەی راهێنەری لارۆخادایە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، تەنها بەشداری هەشت یاریکردووە وبە تەواوەتی لە لایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەی پشتگوێخراوە.
مارکا بڵاویشی کردووەتەوە لەو 55 یاریزانەی کە ئێنریکێ لە بانگهێشتی لیستە سەرەتاییەکەی دەکات، بڕیارە رۆژی یازدەی ئەم مانگە تەنها 26 یاریزان بهێڵێتەوە.
جیرارد پیكێ ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر نازناوی جامی جیهانی و یۆرۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بردووه‌ته‌وه، 102 یاریی به درێسی ئیسپانیا ئه‌نجام داوه و 5 گۆڵیشی كردووه.