سزایهكی قورس چاوهڕێی ئانچیلۆتی دهكات
دوای یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر جیرۆنا لە گەڕی دوازدەی لالیگا، کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی زۆر بە توندی باسی لە بڕیارەکەی ناوبژیوان لەسەر هەژمار کردنی لێدانی سزا بۆ تیپی بەرامبەر کرد، رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیاش زانیاری دەستکەوتووە، راهێنەرە ئیتاڵیەکەی مێرنگی بەهۆی ئەو قسانەی رەنگە بۆ چوار یاریی سڕ بکرێت.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری ئیتاڵی یانهی ریال مهدرید له دوای یارییهكهیان بهرامبهر جیرۆنا له كۆنگرهی رۆژنامهوانی دا گوتی: ناوبژیوانهكان له خۆیانهوه یاسای نوێیان بۆ لێدانی سزا داناوه، لێدانه سزایهكهی جیرۆنا دروست نهبوو.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بڕیارەکە بەم زووانە لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری لە ئەنجوومی لالیگا دەردەچێت، ئەگەر ئەنچێلۆتی سزا بدرێت، ئەوا ناتوانێت یاوەری یانەکەی لە یارییەکانی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ، کادیز، ڤایادۆلید و ڤیاریال بکات.