زڵ‌اتان: خولی فه‌ره‌نسا به بوونی مێسی و مباپێ و نێیماریش كاریگه‌ری نییه
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند له دوای نه‌مانی له خولی فه‌ره‌نسا، ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی جارانی نه‌ماوه.
ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز له نێوان ساڵانی 2012 تا 2016 له خولی فه‌ره‌نسا یاریی بۆ پاریس سانجێرمان كردووه له كۆی 180 یاری، 156 گۆڵی تۆمار كردووه.
ئیبراهیمۆڤیچ له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی Canal+ـی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له دوای نه‌مانی، خولی فه‌ره‌نسا به‌ره‌و داڕمان رۆیشتووه.
ئیبرا ده‌شڵێت: له ئێستادا هیچ شتێكی سه‌رنجراكێش له خولی فه‌ره‌نسا هه‌ست پێناكه‌م، ته‌نانه‌ت به بوونی مێسی، نێیمار و مباپێش كاریگه‌رییه‌كی زۆر رووینه‌داوه.
سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ له دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، روویكرده یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، لۆس ئانجلس گاڵاكسی و ئه‌یسی میلان.