گرنگترین رووماڵه‌كانی كوردستان24 له‌ سێ مانگی رابردوودا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ یادی حه‌وته‌مین ساڵیادی دامەزراندنیدا، كوردستان24 رووماڵی گرنگترین رووداوه‌كانی سێ مانگی رابردووی خۆی ده‌خاته‌ڕووة كه‌ كاریگه‌رترین و ناخۆشترین رووداویش، برینداربوونی هاوكارمان سۆران كامه‌ران بوو.

کوردستان24 لە سێ مانگی رابردوودا، چەندین رووماڵی هه‌واڵ و رووداوه‌ گرنگه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، ناوچه‌كه‌ و جیهان بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە پێشکەش بە بینەر و بیسەر و خوێنەران کردووه‌.

له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، کۆمار نادر گرنگترین ئەو رووماڵانەی كوردستان24 كه‌ له‌ سێ مانگی رابردوودا ئه‌نجامیداوه‌ پێشكه‌شده‌كات، كه‌ کاریگەرترین و ناخۆشترین رووداویش برینداربوونی هاوکارمان سۆران کامەران بوو، لە هێرشەکانی ئێران لە نزیک پردێ.