پلاسخارت: گه‌نده‌ڵی بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی عێراق و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش سوودیان له بوونی گه‌نده‌ڵی وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ـی تشرینی دووه‌می 2022، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێلی (حكومڕانی و ریفۆڕم له عێراق و هه‌رێمی كوردستان) له دیداری مێری رایگه‌یاند، بوونی گه‌نده‌ڵی وایكردووه عێراق به‌ره‌وپێش نه‌چێت و چاكسازیش ئه‌نجامنه‌درێت، دووپاتیشیده‌كاته‌وه، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له عێراق سوودیان له بوونی گه‌نده‌ڵی وه‌رگرتووه.
پلاسخارت باسی له سیسته‌می حكومڕانی ئێستای عێراقی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكیان پشتگوێخستووه، بۆیه سیسته‌می حكومڕانی له عێراقدا پێویستی به ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خه‌ڵكی عێراق به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له كاروباری ناوخۆی عێراقدا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباره ناوخۆییه‌كانی عێراقدا كرده‌وه و روونیكرده‌وه، له عێراقدا به‌هۆی لاوازی ناوخۆیی وایكردووه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌بێت و زیاتر گوتی، "ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بیت، رێگه بۆ وڵاتان خۆشده‌كه‌یت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌تدا بكه‌ن".
پلاسخارت گوتیشی، "17 ساڵه سیسته‌می فیدراڵی له عێراقدا به ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراوه، من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به عێراق و گه‌له‌كه‌ی بكه‌م، من بۆ ئه‌وه لێره نیم حوكمی عێراق بكه‌م، بۆ ئه‌وه لێره‌م تا پاڵپشتی له حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی ئه‌نجامبده‌ن، ژیانی خه‌ڵك باشتربكه‌ن و پێشنیاریان پێبده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، جێنین پلاسخارت روونیكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه و به پێویستی ده‌زانێت كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها پلاسخارت پێیوایه له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق ده‌كرێت رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هه‌ردوولادا.