پرۆژه‌یه‌ك به 11 ملیۆن یۆرۆ یانه‌ی داهاتووی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ تێن هاگی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ڕێككه‌وتووه كه پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و پلانانه بێت كه راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌ولاشه‌وه "مووشه‌كه‌كه‌ی مادێر" له ئێستاوه كار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی خۆی ده‌كات، له‌م پێناوه‌شدا كاره بازرگانییه‌كانی له پورتوگال زیاتر كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی رابردوو هه‌وڵه‌كانی بۆ جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستپێكرد، به‌ڵام هیچ ئۆفه‌رێكی دڵخوازی له یانه به‌شداربووه‌كانی چامپیۆنزلیگ پێنه‌گه‌یشت، بۆیه به ناچاری له ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان مایه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، راسته‌وخۆ مانچێسته‌ر یونایتد جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پێشووی، كه پێشتر له‌م یانه‌یه سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشی ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كریس ده‌ستی كردووه به دروستكردنی كۆشكێكی گه‌وره له پورتوگال كه به‌هایه‌كه‌ی ده‌گاته 11 ملیۆن یۆرۆ، له ئێستادا له قۆناخی دروستكردن دایه و پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ته‌واو بێت، به‌مه‌ش ده‌بێته گرانترین باڵه‌خانه له پورتوگال، چونكه به‌هایه‌كه‌ی بۆ 21 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م كۆشكه‌ش ته‌نیا 40 خولهك له شاری لیسبۆنا دووره.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ جگه له كۆشكه نوێیه‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ندان پرۆژه‌ی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنانه له وڵاته‌كه‌ی، خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك هۆتێل و هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و سه‌نته‌ری چاندنی قژ، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره پشكی هه‌یه و له بواره‌كانی جلوبه‌رگ و دیزاین و ستایل داهاتێكی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێت.