ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كابینه‌كه‌ی كازمی له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ (1ى تشرينى دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق درا، كه دوای 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021 ده‌ركراون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، سوودانی له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كردووه، له‌ماوه سێ هه‌فته‌دا به‌رنامه‌ی حكومی كابینه‌كه‌ی ئاماده بكه‌ن كه تیشكبخه‌نه سه‌ر بێكاری، هه‌ژاری، خزمه‌تگوزاری، پشتیوانیكردنی ئابووری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌دای هه‌ر وه‌زیرێك ده‌بێت له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوودانی فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ پێكهێنانی یه‌ك هه‌ژماری بانكی یه‌كگرتوو بۆ گه‌نجینه، بۆ رێكخستنی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت و رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردان و دزینی داهاتی گشتی، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد پێداچوونه‌وه به هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی كابینه‌كانی پێشوو بكه‌ن و رێكبخرێنه‌وه له‌گه‌ڵ رێكار و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه به وه‌كاله‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی بۆ پۆستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوو به وه‌كاله‌ت راسپارد، كه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه متمانه به هیچ كاندیدێك بۆ ئه‌و دوو پۆسته وه‌زارییه نه‌دراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، له‌وانه‌ش راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفی بۆ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا.
له بڕیارێكی دیكه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رجه‌م بڕیار، ره‌زامه‌ندیدان و فه‌رمانه دیوانی و وه‌زارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌دوای 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021ه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكار بووه و هیچ چاودێرییه‌كی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر نه‌بووه.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و فه‌رمانه دیوانی و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینه‌كانی حكومه‌تی پێشووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه تایبه‌تن به دامه‌زراندن راسپاردنی سه‌رۆكی دامه‌زراوه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌كان، پله تایبه‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، له رۆژی 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021ه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌یه‌ك پارێزگار و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی و ئیداری له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش: پارێزگاری نه‌جه‌ف، زیقار، بابل و سه‌ڵاحه‌ددین. هه‌روه‌ها رائید جوحی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و حه‌مید ئه‌لشه‌تری، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی.
رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.