ڤالا فه‌رید: كشانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای په‌رله‌مان نابێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان رایگه‌یاند، به كشانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، له رووی یاساییه‌وه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دا و كاری په‌رله‌مانی نابێت.
ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌ر په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنێك بیه‌وێت له په‌رله‌مان بكشێته‌وه، ئه‌وا به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ رێڕه‌وی یاسایی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌رووی یاساییه‌وه هیچ كاریگه‌رییكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌دا و كاری په‌رله‌مانی نابێت.
زیاتر گوتی، باشتره كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بمێننه‌وه و سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان روونیكرده‌وه، به‌پێی یاسا په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژكردووه‌ته‌وه و بۆ هیچ كه‌سێك نییه بلێت نابێت په‌رله‌مان له كاری خۆیدا به‌رده‌وام بێت.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه په‌رله‌مانی كوردستان له‌رووی یاسادانان و چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت له ئه‌ركی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا، ڤالا فه‌رید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا به هه‌مان شێوه‌ی پێشتر به‌رده‌وامده‌بێت و زیاتر گوتی، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو، په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌ركی ئاسایی و یاسایی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌رووی یاسادانان و چاودێریكردنی حكومه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی پرسی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێكراوه‌ته‌وه، ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری جددی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستاندا ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندبكرێت.