پارته‌كه‌ی نێتانیاهۆ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیله
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
پارتی لیكۆد، به سه‌رۆكایه‌تی بنیامین نێتانیاهۆ، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئیسرائیل‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و له به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كنێست نزیك بووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسرائیل بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نێتانیاهۆ 62 كورسی كنێستی مسۆگه‌ر كردووه و لایه‌نه ركابه‌ره‌كانشی، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا یائیر لابید سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كه‌ن 55 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بۆ گۆڕانكاری 4 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌نجامه ناكۆتاكان به‌م جۆره‌ن:
لیكۆد: 30 كورسی.
یش عتید: 24 كورسی.
زایۆنی بڕوادار: 14 كورسی.
به‌ره‌ی نیشتمانی: 11 كورسی.
شاس: 10 كورسی.
یه‌هدوت هتواره: 7 كورسی.
"ئیسرائیل ماڵمانه": 4 كورسی.
كار: 6 كورسی.
میرتس: 5 كورسی.
لیستی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو: 5 كورسی.
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بۆ گۆڕانكاری: 4 كورسی.
هاوبه‌ندی: 0 كورسی.
ماڵی جوو: 0 كورسی.